
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئەمڕۆ بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی بارسێلۆنای کردووە و ئێستا دۆخی تەندرووستی زۆر باشە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە لیڤاندۆڤسکی ئامانجییەتی بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر ئێڵچێ ئامادەبێت و بە ئەگەرێکی زۆر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.
‼️ Avanzamos @sport
🔝 ¡Robert Lewandowski vuelve a entrenar con el grupo!
El polaco, con muy buenas sensaciones, regresa a los entrenamientos dos semanas después de lesionarse y apunta al partido de este fin de semana ante el Elche.https://t.co/Byow16Pk71
— Carlos Monfort (@monfortcarlos) October 27, 2025
لیڤاندۆڤسکی ماوەی دوو هەفتەیە بەهۆی پێکان لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە و نەیتوانی بەرامبەر ریال مەدریدیش یاریی بکات.
یەکشەممەی داهاتوو 2ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2025 بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 11ـی لالیگا میوانداری ئێڵچێ دەکات و یارییەکە کاتژمێر 20:30 بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.



