
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی هەڕەشەی جێهێشتنی ریال مەدرید دەکات.
شەوی رابردوو 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە، جیاوازییەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە.
لە خولەکی 72ـی یارییەکە چابی ئاڵۆنسۆ رۆدریگۆی لە شوێنی ڤینیسیۆس بەشداریی پێکرد، بەڵام ڤینی تووشی شۆک بوو کاتێک زانی گۆڕانکاری پێدەکرێت و لە بڕیارەکەی ئاڵۆنسۆ ناڕازیبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا، ڤینی لەکاتی چوونەدەرەوەی بە ئاڵۆنسۆی گوتووە مادام هێندە گۆڕانکاریم پێدەکەیت من ریال مەدرید جێدەهێڵم و نامێنمەوە. ئاڵۆنسۆش لە وەڵامدا گوتوویەتی بەنەفرەت بیت ڤینی، وەرە دەرەوە.
⚡️El Clasico from the Bernabeu
➕Vinicius’ anger and his relationship with Xabi Alonso
➕The touchline melee at the end of the match
➕Real Madrid will appeal Lunin’s red card@TheAthleticFC https://t.co/AmiANEaNJ0— Mario Cortegana (@MarioCortegana) October 27, 2025
جونیۆر کاتێک گۆڕانکاری پێکرا نەچووە سەر کورسی یەدەک و راستەوخۆ یاریگای بەرەو ژووری خۆگۆڕین جێهێشت، بەڵام پاش چەند خولەکێک گەڕایەوە سەر کورسی یەدەک وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت.
ئاڵۆنسۆ پاش یارییەکە لەبارەی رووداوەکە گووتی “جونیۆر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و ئەوە گرنگترین شتە، تووڕە بوونەکەی رووداوێکی زۆر گرنگ نییە و دواتر لەنێوان خۆمان بەتایبەت قسەی لەسەر دەکەین”.
ڤینی لەم وەرزە بەشداریی 19 یاریی ریال مەدریدی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.



