Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەرگری لە یامال دەکات

لێدوانەکان تەنیا چەند قسەیەکن

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی، یاریزانی ریال مەدرید هیچ لێدوان یاخود هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی لە دژی لامین یامال، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا پیشان نەدا.

سەرەڕای دروستبوونی گرژی و لێدوانە مشتومڕەکانی یامال بەر لە یارییەکە، چوامینی پێی وایە ئەوەی لە یاریگا روودەدات لە هەموو شتێک گرنگترە.

چوامینی لەدوای یارییەکە لەبارەی یامال روونیکردەوە؛

بەرامبەر رکابەری راستەوخۆی خۆمان یاریمان کرد، ئەمە یارییەکی جیاوازە و زۆر بەم بردنەوەیە دڵخۆشین، ئەوەی لەسەر ئێمە بوو، کردمان.

لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید نەماتوانی بە شێوازی خۆمان یاریی بکەین، ئەمڕۆ دەرفەتێکی دیکەمان بۆ رەخسا، تاوەکو توانای خۆمان بسەلمێنین و دەبێ لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بین.

لەکۆتایی یارییەکە هەندێک شتی جیاوازمان بینی، کە منداڵبووم، ئەم جۆرە وێنانەم لە بەرامبەر بارسێلۆنا دەبینی، بەڵام لە کۆتاییدا یارییەکەمان بردەوە.

لەڕووی کەسییەوە، لێدوانەکانی (یامال) تەنیا چەند وشەیەکن و هیچ نیازێکی خراپی تێدا نییە، بەڵام لێدوانەکان هەندێک یارمەتییانداین.

بابەتی زیاتر

Back to top button