Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام بە گۆرانییەکی ئێلڤس پرێسلی وەڵامی یامال دەداتەوە

جود گۆڵێک و ئەسیستێکی لە یارییەکەدا هەبوو

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام بە گۆرانییەکی ئێلڤس پرێسلی، وەڵامی لێدوانە تووندەکانی لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنای دایەوە.

چەند رۆژێک بەر لە ئێل کلاسیکۆ، یامال لە بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکدا، هێرشی تووندی کردبووە سەر ریال مەدرید و ئەمەش مشتومڕی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

بێڵینگهام وێنەیەکی خۆی لە کاتی ئاهەنگگێڕان بە گۆڵی دووەم بڵاوکردووەتەوە و گۆرانی ئێلڤس پرێسلی بە ناوی ”کەم قسە بکە – A Little Less Conversation” وەکو باکگراوند میوزیک لەسەردانابوو، وەکو ئاماژەیەک بۆ لێدوانەکانی یامال.

بێڵینگهام گۆڵی یەکەمی بۆ ئێمباپێ دروستکرد و دواتر گۆڵی دووەمی یارییەکەی کرد و هەموو هاندرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆی خرۆشاند.

ریال مەدرید بە تاکە گۆڵی بێڵینگهام لە چامپیۆنزلیگ لە یوڤێنتوسی بردبووەوە و یەکێکە لە دیارترین ئامرازەکانی چابی ئاڵۆنسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button