Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ژمارە خراپەکانی یامال لە کلاسیکۆ ‘شەرمەزارکەرن’

لێدوانەکان کاریگەرییان لەسەر یامال هەبووە؟

Yariga App

یاریگا –

لە جەنگی کلاسیکۆدا، زۆرترین چاو لەسەر لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا بوو، ئەمەش بەهۆی لێدوانە پڕ مشتومڕەکانی بەر لە یارییەکە.

ریال مەدرید 2-1 لە بارسێلۆنای بردەوە، هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهام گۆڵەکانیان کرد، فێرمین لۆپێزیش تاکە گۆڵی بارسای کرد.

هاندەرانی ریال مەدرید بە درێژایی یارییەکە، فیکەی ناڕەزایەتییان لەدژی یامال لێدەدا و هەر بە گەیشتنی تۆپ بۆ لای یامال، دەنگی هاندەران بەرزدەبووەوە.

یامال بەدرێژایی یارییەکە تەنیا دوو شووتی ئاڕاستەی گۆڵی ریال مەدرید کرد، هەردووکیشی بۆ دەرەوەی چوارچێوەی گۆڵ بوو، هەروەها تەنیا دوو دەرفەتی بۆ هاوتیمەکانی دروستکرد.

تۆپ 79 جار بەر قاچی یامال کەوت، 55 پاسیدا و رێژەی دروستی پاسەکان گەیشتە 80%.

کۆتاییەکی تووند

لە کۆتایی یارییەکەدا، یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەیەکداچوون و لە گرتەکاندا دەرکەوتووە، بەهۆی لێدوانە پڕ مشتومڕەکان، دانی کارڤاخال گلەیی لە لامین یامال دەکات.

لە گرتەیەکی دیکەدا ڤینیسیۆس جونیۆر دەردەکەوێت کە ئاماژە بۆ یامال دەکات و بە ‘زۆر بڵێ’ وەسفی دەکات.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی جیاواز، کارڤاخال بە یامالی گوتووە کە زۆر قسە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button