
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر پەیامێک لەبارەی گرژییەکانی کلاسیکۆ و رووبەڕووبوونەوەی لامین یامال بڵاودەکاتەوە.
شەوی رابردوو 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە، جیاوازییەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە.
لەگەڵ فیکەی کۆتایی ناوبژیوان بەهۆی لێدوانەکانی لامین یامال گرژی لەنێوان یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا دروستبوو، دانی کارڤاخالی کاپتنی ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی هێرشی تووندیان کردە سەر لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا.
پەیامی ڤینیسیۆس جونیۆر لەبارەی گرژییەکانی کلاسیکۆ:
پەیامێک بۆ هەموو مەدریدییەکان بەتایبەت ئەوانەی هاتنە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ پاڵپشتیکردنمان، کلاسیکۆ بەمشێوەیەیە، زۆر شت لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا روودەدەن، هەوڵدەدەین هاوسەنگی بپارێزین، بەڵام بەردەوام بەوشێوەیە نابێت.
ئێمە نامانەوێت کەس تووڕە بکەین، نە یاریزانە لاوەکان و نە هاندەران، ئێمە دەزانین کاتێک هەنگاو دەنێینە ناو یاریگا پێویستە رۆڵی خۆمان بگێڕین، ئەمڕۆش بەوشێوەیە بوو.
لامین یامال بەر لە کلاسیکۆ ریال مەدریدی بە دز وەسفکردبوو، ئەمەش مەدریدییەکانی تووڕە کردبووە، کاردانەوەی لێدوانەکانی ئەستێرە لاوەکە کاریگەری گەوری لەسەر کلاسیکۆ دروست کردبوو.



