Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆیەکی روون؛ سەرەتای پێکهەڵپژان و گرژیەکانی کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا –

یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکە کە بە بردنەوەی ریال مەدرید 2-1 کۆتایی هات، بەبێ گرژی تێنەپەڕی. جارێکیتر لامین یامال رۆشناییەکانی بەلای خۆیدا برد، بەڵام بە لێدوان و دواتر کاریگەرییەکانی قسەکانی پێش یارییەکە نەک ئاست و ژمارەکانی یاریزانەکە.

پلانەکانی نێو بێرنابیۆ لەدژی یامال کاری خۆی کرد

وەک چاوەڕواندەکرا دانی کارڤاخال لێدوانێک بدات لەسەر بێڕێزیکردنی یامال بە یانەکەیان. بەڵام کاپتنی یانە مەدریدیەکە خۆی خۆی نەگرت و هەر راستەوخۆ دوای فیکەی کۆتایی لە هاونیشتیمانییە لاوەکە خۆی نزیککردەوە و پێی گوت “تۆ زۆر قسان دەکەیت. دەی ئێستا قسە بکە”

ئەوەش سەریکێشا بۆ دەستوەردانی یاریزانانی هەردوولا. بەهۆی رووداوەکەشەوە چەند یاریزانێک لە ریزەکانی ریال و بارسا کارتی زەردیان بەڕوودا بەرزکرایەوە.

لامین بەدرێژایی یاریەکە لەلایەن هاندەرانی قەڵای سپیەوە فیکە و هووتافی لێدەکرا. ئەوەش بە گوتەی یاریدەری راهێنەری هانزی فلیک کار لەسەر ئاستی ئەستێرە لاوەکەیان کردبوو.

پلانەکانی نێو بێرنابیۆ لەدژی یامال کاری خۆی کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button