Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کاردنەوەکانی کلاسیکۆ؛ لێدوانی ئاڵۆنس لەسەر تووڕەبوونەکەی ڤینیسیۆس

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکەی لە بارسێلۆنای رکابەری بردەوە، ئەوەش لە میانی گەڕی 10ی خولی ئیسپانی کە 2-1 لە نێو سانتیاگۆ بێرنابێۆ شکستی بە رکابەرە مێژووییەکەی هێنا. لەو یارییەی کە چەندین روودواوی جیاواز تێدا بینرا، لەنێویاندا دانیشاندنی ڤینیسیۆس جونیۆر هەر لە خولەکی 72 کە هەڵچوونی ئەستێرە بەڕازیلیەکەی لێکەوتەوە، بەجۆرێک راستەوخۆی ئاڕاستەی تونێلی یاریزانانی گرتەبەر و دواتر هێنرایەوە بۆ نێو یەدەکەکانی مەدرید.

دوای یارییەکە، راهێنەرە ئیسپانیەکە قسەی لەسەر دۆخەکە کرد و وتی

کەسایەتی ڤینیسیۆس؟ له ژووری جلگۆڕینی هەر تیمێکدا کەسایەتی جیاواز هەن. بۆ ئێستا تەنها چێژ لە بردنەوەکە وەردەگرین. بەڵام دواتر بەدڵنیاییەوە گفتوگۆمان لەو بارەیەوە دەبێت. کێشەیەک لەئارادا نییە.

بڕیاری گۆڕینی ڤینی کە لە جێگەکەی رۆدریگۆ هێنرایە یارییەکە لە کاتێکدابوو کە یارییەکە 2-1 بەردەوامبوو. تیمەکە ئاڵۆنسۆ بەتەواوەتی کشابوونەوە هێڵەکانی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە ئەنجامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button