
یاریگا –
سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێدەنگ نەبوو لە لێدوانەکانی لامین یامال و لە یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکەدا لە گەڕی 10ی خولی ئیسپانی کە 2-1 لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات، هاندەران کاریگەریان لەسەر ئاستی ئەو یاریزانە دروستکرد. ئەوەش بەپێی دانپێدانانی مارکوس سۆرگی یاریدەری هانزی فلیک کە ئەمشەو لەبری راهێنەرە ئەڵمانیەکە ئەرکەکانی سەرهێڵی بەڕێوەدەبرد.
وەک چاوەڕوان دەکرا، هاندەرانی مێرێنگی هەر لەگەڵ ناوهێنانی لامیندا لە بڵندگۆی نێو یاریگا تا کۆتایی یارییەکە، فیکە و هووتافی لێ بکەن.
دوای ئەنجامی شکستەکە، لە پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی یاریدەرەکەی فلیک کرا بەوەی تا چەند کەشوهەوای نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاری لە ئاستی یامال کردووە، وتی
ڕەنگە تۆزێ کاریگەری هەبووبێت. ئەویش فێردەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم فیکە و هووتافانە بکات، ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەی فێربوونەکە. بەڵام زۆرجاریش بەوانە جۆش دەدرێت و باش یاریی دەکات. بەڵام ئەمڕۆ ئاسان نەبوو بۆی.
Marcus Sorg (Barca assistant coach): “Lamine was affected by the pressure of the Bernabeu today.” pic.twitter.com/g9p9fEnkZ6
— Madrid Zone (@theMadridZone) October 26, 2025
بەو بردنەوەیە، ریال کۆی خاڵەکانی گەیاندە 27 خاڵ و بە جیاوازیی 5 خاڵ لە بارسێلۆنای رکابەری دوورکەوتەوە.



