Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پێشبینیەکەی ئالکاراز بۆ کلاسیکۆ مایەی سەرسامیە

Yariga App

یاریگا –

یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابێۆ 2-1 لەبەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات. وەک زۆرێک لە لێدوانەکانی پێش یارییەکە، ئێستا پێشبینیەکەی کارلۆس ئالکارازی ئەستێرەی تێنسزانی ئیسپانی، بووەتە جێی باسی مێدیاکانی نزیک لە یانە شاهانەکان.

هەرسێ گۆڵی یارییەکە لە گێمی یەکەمدا تۆمارکران لەلایەن کیلیان ئێمباپێ خولەکی 22، فێرمین لوپێزیش بۆ بارسێلۆنا ئەنجامەکەی لە خولەکی 38 یەکسانکردەوە. بەڵام تەنها 5 خولەک دواتر جود بێڵینگهام مێرێنگی پێشخستەوە.

ئەنجامەکە و گۆڵەکانی ریال هەمان پێشبینی ئالکاراز بوو کە پێش یارییەکە کردبووی، بەوەی وتبووی 2-1 تەواو دەبێت و گۆڵەکانی مەدریدیش ئێمباپێ و بێڵینگهام تۆماری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button