
یاریگا –
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ستپێكی وه‌رزی 2025-2026ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یاسین ئاراسی راهێنه‌ری سویدی، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه یانه‌كه له كۆی پێنج یاریدا، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له چوار یاریی دیكه‌دا تووشی شكست بوو، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ یانه‌یه‌ك كه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر ده‌ستی به وه‌رز كردبوو.
مێژووی راهێنه‌رایه‌تی یاسین ئاراس
یاسین ئاراس، كه له 15ـی نیسانی 1994 له‌دایكبووه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی سویدییه، وه‌ك راهێنه‌رێكی گه‌نج ناسراوه كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پرۆی ئه‌وروپیه، ئاراس له 17ی ته‌مووزی 2025 به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز واژۆ كرد، ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی ئاراس پێش نه‌ورۆز، كاركردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌كی سویدی وه‌ك یانه‌ی ئاریانا و یانه‌ی داڵكورد بووه.
قه‌یرانی دارایی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به ئه‌نجامه‌كانه‌وه، به‌ڵكو یانه‌ی نه‌ورۆز، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی دارایی بووه‌ته‌وه، یانه‌كه وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەو گۆڕانکاری و کێشە سیاسییانەی کە ڕووبەڕووی لاهور شێخ جەنگی، دامەزرێنەر و سەرۆکی فەخریی یانەکە بووەوە.
نزیكترین پاڵێوراو بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئاراس
به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یاسین ئاراس، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كارگێڕی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كی خێرادا بگه‌ڕێت.
یاریگا زانیاری وردی ده‌ستكه‌وتووه كه وه‌لی كه‌ریم، راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه، به نزیكترین پاڵێوراو داده‌نرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه.
وه‌لی كه‌ریم پێشتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز هه‌بووه و یانه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یانده خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئاشنابوونی به یانه‌كه و كارگێری و به‌شێك له یاریزانه‌كان وایكردووه كه ببێته بژارده‌ی سه‌ره‌كی بۆ قۆناخی داهاتوو.



