Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لامین یامال سنووری بەزاندووە و باجەکەی لە بێرنابیۆ دەدات

یامال یاری بە ئاگر كردووه‌ بێرنابیۆ چیتر بە چەپڵە پێشوازی لێناكات

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، بە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی پێش کلاسیکۆ، خۆی خستووەتە بەر مەترسییەوە و هەموو چاوەکانی لەسەر خۆی کۆکردووەتەوە، نەک لەبەر لێهاتوویی به‌هره‌كه‌ی، بەڵکو لەبەر قسەکانی ده‌رباره‌ی ریال مه‌درید كردی.

خۆزێ فێلیکس دیاز له‌ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت، لامین یامال یاریزانێکی جیاوازە، لەو جۆرەی کە بە تۆپەوە هەست و سۆز دروست دەکات، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا، یاری بە ئاگر دەکات، بەو مەترسییەی کە هەمیشە لە بەزاندنی سنوورەکانی هەیە، وەک ئەو دۆخه‌ ناپێویستەی کە لە هەفتەی کلاسیکۆ دروستی كردووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت، یامال کاتێک لە مانگی ئازاری 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر بەڕازیل یاریی کرد، بە چەپڵەڕێزانەوە لە بێرنابیۆ بەڕێکرا، تەنانەت وەرزی ڕابردووش، سەرەڕای ئەوەی سێ بۆ چوار کەسی نەشیاو هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستانەیان کرد، بەڵام هاندەرانی مەدرید، سەرەڕای ئازاری دۆڕانە گەورەکەیان، ڕێزیان لە هێرشبەرەکە گرت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو دەرکەوتنە خۆویستانەیەی کە هێرشبەرەکە خۆی خۆستۆته‌ دۆخێكی خراپ، هیچ بەراورد ناکرێت بەوەی کە ئەستێرەکانی ئەم دواییەی بارسێڵۆنا کردوویانە، بەتایبەت مێسی.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و قسه‌ی یامال كردی كه‌ گوتی، دەدزن و دواتریش سکاڵا دەکەن، لە هەندێک وڵاتی ئاست بەرزی تۆپی پێدا، دەبووە هۆی سزادانی راستەوخۆ یان کردنەوەی دۆسیە، ئیتاڵیا ئەو وڵاتەیە کە لە ڕێگەی داواکاری گشتیی ڕێگە بە حاڵەتی وا نادات، به‌ڵام لێرە هەموو شتێک بەندە بە سکاڵایەکی ئەگەری، شتێک کە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بیریان لێ نەکردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەستی گشتیی هاندەرانی مەدرید داوای ده‌كات.

دیاز باسی له‌وه‌شكردووه‌، یاریزانەکان هەندێکیان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هاوڕێن، ئەمڕۆ ئەوەی بیردەخەنەوە، ژووری جلگۆڕین، پڕە لە حەماسەت. هێرشەکەی لامین وەک هاندەر و دەرزییەکی ورەبەخش کاری کردووە، چاپی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت قسەکانی یاریزانەكه‌ پشتگوێ بخات، بەڵام وەک زامۆرانۆ دەیگوت،

“خوێن لە چاوی ژووری جلگۆڕیندا کۆبووەتەوە.”

لە بارسێلۆنا دەبێت ئەو تەقینەوەیەی لامین لە دەرەوەی یاریگا تا ڕادەیەک کۆنترۆڵ بکەن، هەرچەندە دەزانن ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، یه‌كێك لەناو یانەکەوە دەڵێت، ئەو لە تەمەنی 18 ساڵیدا ڕۆژانە شتێک دەکات کە تەنانەت مێسی و ئەستێرەکانی تریش لە باشترین کاتی خۆیاندا، بوێریی ئەوەیان نەبوو بیکەن، زۆر کەس بیری کارلێس پویۆڵ دەکەن و ئەو کارە زۆر و باشەی کە لە هەندێک ساتدا لەناو یاریگادا کردی بۆ ڕێزگرتن لە ڕکابەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button