Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گرانبەهاترین؛ کلاسیکۆی ئەمشەو ژمارەی پێوانەیی لە نرخی یاریزاناندا دەشکێنێت

گرانبەهاترین پێکهاتەی مێژوو

Yariga App

یاریگا –

ئێل کلاسیکۆی ئەمڕۆ جیا لە هەستیاری و چێژەکەی، جیاوازییەکی هەیە ئەویش گرانترینبەهاترین پێکهاتەی یارییە لە مێژووی تۆپی پێدا.

هەندێک یاریی پێویستیان بە پێناسەکردن نییە، بەروارێک و دوو لۆگۆ بەسە بۆ ئەوەی هەموو هاندەرێکی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان باسی لێوە بکات. هەموو یارییەکی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا مێژوو دەنووسێتەوە، هەرگیز کۆتایی نایەت و هەر یارییەکیش چیرۆکێکی نوێی هەیە کە هەمووکات لە هزری هاندەران دەمێنێتەوە.

بەڵام ئەمجارەیان یارییەکەی نێوان ریال و بارسا تەنیا ئێل کلاسیکۆ نییە، ئەم یارییە گرانبەهاترین پێکهاتەی تۆپی پێ دەبێت لە مێژوودا. ئیل کلاسیکۆ کە بەچێژترین و کاریگەرترین یارییە لە جیهاندا، ئێستا هەنگاوێکی دیکەی ناوە بۆ ئەوەی ببێتە گرانترین یاریی مێژووی تۆپی پێ.

لەناو یاریگادا، بە 22 یاریزان بۆ یەکەمین ئیل کلاسیکۆی ئەم وەرزە، بەهای پێکهاتەی سەرەکی هەردوو تیپەکە بە کۆی گشتی یەک ملیار و 771 ملیۆن یۆرۆیە. ئەگەر سەرجەم یاریزانانی هەردوو تیپەکە بخرێنە نێو یارییەکەوە، ئەوا بەهای کۆی گشتییان بۆ 2.51 ملیار یۆرۆ بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ئامارێکە کە دەریدەخات تۆپی پێی پیشەگەری ئەمڕۆ دیاردەیەکی ئابووری بێ وێنەیە. بە کورتی ئەم ئێل کلاسیکۆیە بەرجەستەکردنی تەواوەتی پەیوەندی نێوان تۆپی پێ و ئابوورییە.

بەهای پێکهاتەی ئەگەری ریال مەدرید:

کۆرتوا (20 ملیۆن)، کارڤاخال (8 ملیۆن)، میلیتاو (30 ملیۆن)، هاوسن (70 ملیۆن)، کارێراس (50 ملیۆن)، چوامینی (75 ملیۆن)، گولەر (60 ملیۆن)، ڤالڤێردی (130 ملیۆن)، بێلینگهام (180 ملیۆن)، ڤینیسیۆس (150 ملیۆن)، ئێمباپێ (180 ملئۆن) بە کۆی گشتی 953 ملیۆن یۆرۆ.

بەهای پێکهاتەی ئەگەری بارسێلۆنا:

چێزنی (1 ملیۆن)، ئێریک گارسیا (25 ملیۆن)، ئاراوخۆ (35 ملیۆن)، کۆبارسی (80 ملیۆن)، باڵدێ (60 ملیۆن)، پێدری (140 ملیۆن)، دی یۆنگ (45 ملیۆن)، فێرمین لۆپێز (60 ملیۆن)، یامال (200 ملیۆن)، فێران تۆرێس (50 ملیۆن) و راشفۆرد (40 ملیۆن) بە کۆی گشتی 736 ملیۆن یۆرۆ.

یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە ئەمڕۆ کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر لە سناتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button