Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فلیک چۆن یاریزانە سەرەکییەکانی یاریی کلاسیکۆی ئاگادارکردووەتەوە؟

رۆژنامەی سپۆرت وردەکارییەکانی ئاشکرا کردووە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە دوێنێوە پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەی بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فلیک چاوەڕێی نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی ئێل کلاسیکۆ نەبوو، تاوەکو یاریزانە سەرەکییەکان لە پێکهاتەکەی ئاگادار بکاتەوە، بەڵکو بە تەنیا لەگەڵ هەر یاریزانێکی پێکهاتەی سەرەکی کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە کە سەرەکییە.

فلیک دەیەوێت لەم رێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکە تەواو تۆکمە بکات و هەستی پەیوەستبوونی زیاتر بکات، تاوەکو یاریزانە سەرەکییەکان بەباشترین شێوە خۆیان بۆ یارییەکان ئامادە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، فلیک بەمشێوەیە رێگری لە دزەپێکردنی زانیاری و پێکهاتەکە دەگرێت، چونکە تەنیا یاریزانەکە دەزانێت سەرەکییە.

ئەمشەو کاتژمێر 18:15 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

ریال مەدرید بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، پێشەنگی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button