
یاریگا –
لیڤەرپوول لە گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ 3-2 بە برێنتفۆرد دۆڕا و ئەمەش چوارەم دۆڕانی یەک بەدوای یەکی رێدزە لە خولی ئەم وەرزەدا.
بەر لە شکستەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول لە باکووری لەندەن، کەتیبەکەی ئارنە سڵۆت بە کریستال پاڵاس، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد دۆڕابوو.
لیڤەرپوول لەوەتەی شوبات/فێبرایەری ساڵی 2021 چوار یاریی بە دوای یەک نەدۆڕاوە، کاتێک بە یانەکانی برایتن، مانچێستەر سیتی، لێستەر سیتی و ئێڤەرتن دۆڕا.
رێدز 9 یاریی لە وەرزی 2020-2021 دۆڕاند و پلەی سێیەمی بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ بەدەستهێنا، لەدوای مانچێستەر یونایتدی خاوەن پلەی دووەم و مانچێستەر سیتی پاڵەوان بوو.
Brentford condemn Liverpool to a fourth straight defeat ❌❌❌❌ pic.twitter.com/rgRh9TZi6T
— Premier League (@premierleague) October 25, 2025
لیڤەرپوول لە سەدەی 21 سێجار چوار یاریی بەدوای یەک دۆڕاوە و یەکەمجار لە وەرزی 2002-2003 بوو، کاتێک بە یانەکانی فولهام، مانچێستەر یونایتد، چارڵتن ئاتلێتیک و سەندرلاند دۆڕا.
لیڤەرپوول لەو وەرزەدا پلەی پێنجەمی بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ تەواوکرد، لە کۆی وەرزەکە 10 یاریی دۆڕاند و 10 یاریش یەکسانبوو.



