
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00بەكاتی كوردستان ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بەخۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئاستۆن ڤیلای ئونای ئێمری بە خراپی ئەم وەرزەیان دەستپێكرد و بەجۆرێک لە كۆی هەشت یاریی رابردوو تەنیا سێ یارییان بردووەتەوە، سێ یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی هەشت یاریی پرێمەرلیگ پێنج یاریی بردووەتەوە دوو یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاستۆن ڤیلا بە بێ یۆری تیلیمانس و ئەندرێس گارسیا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و عەبدولقادر خوسانۆڤ رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، تۆرێس، ماتسن
كامارا، ئۆنانا
گویساند، رۆجەرز، مەكگین
واتكینس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
كۆڤاسیچ
فۆدن، رێندێرس، بێرناردۆ، دۆكو
هالاند



