
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، بارسا هەستێکی هەیە کە نادۆڕێت و هەرگیز یانەکەی ناکەوێتە تەڵەی پێشبینییە رەشبینەکان.
لاپۆرتا بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵەکانی هاندەرانی بارسێلۆنای کرد. کۆمەڵەکانی بارسا لە ئەندەلووس، سەبتە و مەلیلە گەشتی مەدریدییان کردبوو، تاوەکو لە جەنگی ئەم ئێوارەیەی سانتیاگۆ بەرنابیۆ ئامادەبن.
لاپۆرتا رخنەی تووندی لە رکابەرانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی بارسا، بە تایبەتی هێکتۆر فۆنت گرت.
ئێمە لە پێشتر باشترین، هەرگیز نەکەوتینە تەڵەی پێشبینییە رەشبینەکان. هەستدەکەم ئێستا من و ئەنجوومەنی کارگێڕی زۆر لە جاران یەکڕیزتر و باشترین.
بارسێلۆنا هەستێکی نزیک لە نەدۆڕانی هەیە، بۆیە داواتان لێدەکەم زۆر لە جاران یەکگرتووتربن.
Laporta meets Andalusian penyes ahead of El Clásico! https://t.co/3VSMHjOEeb
— FC Barcelona (@FCBarcelona) October 25, 2025
ئێوە کۆمەڵەی هاندەرانن، ئێوە ئەندامی بارسێلۆنان،بۆیە بەردەوام پاڵپشتی ئەم یانەیەتان کردووە، چونکە موڵکی خۆتانە و خۆشتان دەوێت.
هاندانی بارسێلۆنا لە دووری سەدان کیلۆمەتر لە کامپ نۆو، بەهایەکی گەورەی زیادکراوە بۆ یانەکە.
با بەباشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە بکەین، هەموومان بڕوامان وایە تیمەکەمان خۆشییەکی گەورەمان بۆ دەهێنێت.



