
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگ ئارسیناڵی پێشەنگ میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ بە باشی دەستی بە وەرزی نوێ كردووە و بە جۆرێک لە هەشت یاریی پرێمەرلیگدا شەش یاریی بردووەتەوە و یارییەک دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە كۆی هەشت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و یەک یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بۆ ئۆدیگارد، گابریێل، مادویكی، كای هاڤێرتز و خیسۆس رووبەڕووی كریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس بە بێ شادی ریاز و دۆكۆری رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
كالافیۆری، مۆسكوێرا، سالیبا، تیمبەر
رایس ، ئیزی، زوبیمێندی
ساكا، یۆكێرێش، ترۆسارد
پێكهاتەی پێشبینیكراو كریستاڵ پاڵاس
هێندرسن
ریچاردز، لۆكرۆی، گێی
مونۆز، وارتن، لێرما، میچێل
سار، ئێنكیتیا
ماتێتا



