ریال مەدرید لە وەڵامی ئۆفەرەکەی چێڵسی بۆ کاماڤینگا؛ پارەمان ناوێ

یاریگا –
چڵێسی ئینگلیزی نیازی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ریال مەدریدیش وەڵامی خۆی بە بلووز رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئیسپانییەکان، چێڵسی نیازی وایە لەپێناو ئەستێرە فەڕەنسیەکەی بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بە مەدرید بدات.
زانیارییەکانی وردەکاریی هەڵوێستی یانە ئیسپانیەکەیان ئاشکراکردووە. باس لەوەدەکەن پارەکەی یانە لەندەنیەکە جێگەی سەرنجی شاهاناکانی ئیسپان نییە، بەڵکوو دەیانەوێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارەکە، یەکێک لە دووانەی ناوەڕاستی چێڵسی بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. کە ئەوانیش یان ئێنزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینیە یاخۆد مۆیسێس کایسێدۆی ئیکوادۆریە.
🚨 Chelsea would be willing to offer €80M to sign Real Madrid midfielder Eduardo Camavinga.
However, the Spanish side do not need money, and would prefer that either Enzo Fernández or Moisés Caicedo join as part of a swap deal.
(Source: E-Notícies) pic.twitter.com/TBFBK6TVUP
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 25, 2025



