
یاریگا –
راهێنەری زاخۆ باسی یانەی ئاستی یانەی مووسڵ دەکات و بە تیپێکی زەحمەت و رێکخراو ناویان دەبات.
یەک شەممە ( 26ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مووسڵ دەبێتەوە، راهێنەری زاخۆ بەر لە یارییەکە ستایشی ئاستی مووسڵ دەکات و بە تیپێکی زەحمەت ناویان دەبات.
ویسام رزق، دەربارەی یارییەکە و ئامادەکاری تیپەکەی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:
هەست پێدەکەم کە یارییەکە ئاسان نیە، چونکە مووسڵ تیپێکی رێکخراوە و تووشی زەحمەتی دەبین لەم یارییەدا، یاریزانەکانم ئامادەن بۆ ئەم یارییە و ئاگادارم کردونەتەوە کە بۆ سەرکەوتن یاریی بکەن و سێ خاڵی نێو یاریگای خۆمان نابێ لەدەست بدەین، داوادەکەم هاندەران پاڵپشت بن و هانی یاریزانان بدەن بۆ ئەوەی ئاستێکی باش و ئەنجامێکی شایستە بە دەست بهێنین.
زاخۆ لە چوار یاریی رابردوودا دوو شکست و دوو سەرکەوتنی هەیە، خاوەن شەش خاڵە و لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە.
یانەی مووسڵ کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە چوار یارییدا دوو سەرکەوتن و دووشکستی هەیە، خاوەن شەش خاڵە و لە ریزبەندی 12 دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای دهۆک رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە.



