
یاریگا –
پارە نەیتوانیوە ئاڕاستە پیشەگەرێتیەکەی ڤیکتۆر یۆکێرێش بگۆڕێت، هەربۆیە لەنێوان ماددە و خواستە وەرزشییەکانیدا ئەوەی دووەمیانی هەڵبژاردووە.
یۆکێرێش هاوینی رابردوو یەکێک بوو لە دیارترین سەردێڕەکانی دەنگوباسی مێرکاتۆ، تا سەرەنجام ئارسیناڵی هەڵبژارد ئەوەش دوای ئەوەی بەتەواوەتی یاخیبوونی لە سپۆرتینگ بەرپاکرد تا گەیشتنی بە خەونەکەی کە پۆشینی درێسەکەی گەنەرز بوو.
گواستنەوەی هێرشبەرە سویدیەکە بۆ تۆپچییەکانی لەندەن بڕی نزیکەی 74 ملیۆن یۆرۆی تێچوو. بەڵام سەرچاوە ئینگلیزیەکان ئاشکرایان کردووە کە مووچەی ساڵانەی خودی یاریزانە 29 ساڵییەکە ئارسیناڵ زۆر لەوە کەمترە کە سعوودییەکان پێشکەشیان کردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوینی راردوو یۆکێرێش بڕی مووچەی ساڵانەی 36 ملیۆن یۆرۆی سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە. لە بەرامبەر ئەوەدا بڕی 12 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی یانە لەندەنییەکەی قبووڵ کردووە لەپێناو خواستە وەرزشییەکانیدا.
🚨 Viktor Gyökeres reportedly rejected a €36M-a-year offer from Saudi Arabian clubs in the summer to join Arsenal on €12M-a-year. 🤯💸✅
Love to see football ambitions win over financial ambitions. 🗳️ pic.twitter.com/kV0UjRqvnW
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 25, 2025
ڤیکتۆر هێشتا ئاستە گۆڵکارییەکەی سپۆرتینگی بەتەواوەتی پیشان نەداوە. لە 12 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 5 گۆڵی هەیە بەبێ ئەسێست.



