
یاریگا –
بڕونۆ فێرناندێش بێدەنگی شکاند و زۆر بە راشکاویی قسەی لەسەر ئەو دەنگۆیانە کرد کە باس لە رۆشتنی لە مانچێستەر یونایتد دەکەن، بەتایبەت پەیوەندیکردنی بە خولی سعوودیەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاتلێتیک پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر بڕایتن، کاپتنە پۆرتوگالیەکەی مان یونایتد وتی
هۆشم لەسەر مانچێستەر یونایتدە. بریکارەکەم ئاڕاستەی کارکردنم دەزانێت. ئەگەر بیەوێ قسەم لەگەڵدا بکات، ئەوە دوای مۆندیالی داهاتوو دەبێت. تا ئەوکاتە، قسە لەگەڵ هیچ کەسێکی دیکەدا ناکەم.
🚨 Bruno Fernandes on links for next summer: “My focus is Manchester United. My agent knows my way of working”.
“If he wants to talk to me, it will be after the World Cup. Until then, I won’t talk to anyone!”, told The Athletic. ❌🏆 pic.twitter.com/WwFV6YMnN0
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 25, 2025
بڕونۆ کە زستانی 2020 بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد، تا ئێستا لەگەڵ مان یو تەنها دوو نازناوی بردووەتەوە؛ ئەوانیش جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاراباوە. هێشتا تینوی نازناوێکی گەورەیە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە و، لەو بارەیەوە وتی
ئامانجی من بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگە لەگەڵ مان یونایتد. تا ئێستا نەمتوانیوە ئەو سەرکەوتنەیە ببەخشمە ئەم یانەیە کە دەیەوێت و شایەنیەتی. ئەو سەرکەوتنەی کە هەر لەوەتەی واژۆکردنی گرێبەستەکەم لەگەڵ یونایتد لە دەمویست بەدەستی بهێنم. بۆیە؛ ئەرکەکەم روونە.
🚨❤️ Bruno Fernandes: “My aim is to win the Premier League and Champions League at Manchester United”.
“I haven’t been able to give the success that this club wants and deserves, and also the success that I wanted in my head when I signed for United… so my mission is clear”. pic.twitter.com/H1X1DgIHDl
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 24, 2025
بۆ بیرهێنانەوە، شەیتانە سوورەکان لەوەتەی وەرزی 2012/13 پرێمەرلیگ و، لەوەتەی وەرزی 2007/08 چامیۆنزلیگیان نەبردووەتەوە.



