
یاریگا –
جەنگی لێدوانەکانی پێش یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەر لە جەنگی نێو لاکێشەی سەوز هەڵگیرساوە و لامین یامال سەرچاوەی یەکەمی سیناریۆکانی ئەمجارەیە کە ریالی وەک دزی یارییەکانی خولی ئیسپانی ناوزەدکرد. ئەوەش کاردانەوەی نێوخۆیی یانە شاهانەکەی لێکەوتەوە و باس لەوەدەکرێت دانی کارڤاخال هەڵوێست پیشان بداتەوە.
یاریزانانی بارسێلۆنا گلەیی لە ‘گەمژەیی’ لێدوانەکانی یامال دەکەن و کارڤاخال سنوورێکی بۆ دادەنێت
بەڵام وا دیاریە کاردانەوەکانی یانە شاهانەکە بەوەشەوە ناوەستێ، بەڵکوو هەر لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێۆ هەڵمەتێکی فیکەلێکێشانی لەدژ بەرپا دەکەن.
بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانیەکان، هەڵمەتەکە هەر لەو ساتەوە دەستپێدەکات کە بڵندگۆی نێو یاریگاکە ناوی یامال دەخوێنێتەوە، ئیتر بەدرێژایی یارییەکە ئەو کارەی لەدژ دەکرێت.
🚨 𝗡𝗘𝗪: Real Madrid will hold a major whistling campaign against Lamine Yamal at the Bernabéu tomorrow.
It will already start when the stadium speaker will announce his name.
His recent words are NOT received well at all in Madrid. pic.twitter.com/MCef2zx8Bl
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) October 25, 2025
سبەی شەو کاتژمێر 18:15 بە کاتی هەرێمی کوردستان ریا و بارسا یەکەمین کلاسیکۆی وەرزەکە ئەنجام دەدات کە ئێستا مێرێنگی بە 24 خاڵ و جیاوازیی 2 خاڵ لە رکابەرە مێژووییەکەی دوورە، کە ئەمەی دواتریان لە پلەی دووەم دێت.


