
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ ئاشکرا دەکرێت و زۆرینەی ئەستێرەکان گەڕاونەتەوە.
هەر چوار بەرگریکاری ریال مەدرید، دین هاوسن، دانی کارڤاخال، ئالێکسندەر ئاڕنۆڵد و فێلاند مێندی بەتەواوی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە بانگهێشتکراون.

سبەی یەکشەممە ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات و یارییەکە کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.



