
یاریگا –
ئەمڕۆ شەممە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانانی یاریی کلاسیکۆ لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە لالیگا ئاشکراکرد.
سێزار سۆتۆ، ناوبژیوانی ئیسپانیا بە ناوبژیوانی سەرەکی جەنگی بێرنابیۆ دەستنیشانکراوە.
یەکەمجارە سۆتۆ وەکو ناوبژیوانی سەرەکی یاریی کلاسیکۆ بەڕێوەببات، دوای ئەوەی لە یاریی ئەپریل/نیسانی ساڵی 2024، وەکو ناوبژیوانی ڤار بەشداریکرد و ریال مەدرید یارییەکەی 3-2 بە گۆڵێکی کوژەری جود بێڵینگهام بردەوە.
بۆ یارییەکەی سبەی یەکشەممە، خاڤیێر ئیگلێسیاس، وەکو ناوبژیوانی ڤار دەستنیشانکراوە.
سێزار سۆتۆ کێیە؟
سۆتۆ تەمەنی 45 ساڵە و ئەزموونێکی زۆری لە لالیگا هەیە. پێشتر ناوبژیوانێتی 20 یاریی ریال مەدریدی کردووە (12 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و 2 دۆڕان).
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرە و گۆڵکاری ئێستای لالیگا، لە یاریی بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە 13ی نیسان/ئەپریلی ساڵی 2025 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
سێزار سۆتۆ، 13 یاریی بارسێلۆنای لە کاروانی ناوبژیوانێتی خۆیدا بەڕێوەبردووە (پێنج بردنەوە، 3 یەکسانبوون و 5 دۆڕان).
𝗗𝗘𝗦𝗜𝗚𝗡𝗔𝗖𝗜𝗢𝗡𝗘𝗦 | 𝗝𝗢𝗥𝗡𝗔𝗗𝗔 𝟭𝟭 | DOMINGO
🟨🟥 Estos son los árbitros para los partidos del domingo 26 de octubre en Segunda División.
👥 Designación completa: https://t.co/w0s4agjwEs #ArbitrajeRFEF | @CTARFEF pic.twitter.com/MXhUJxv8u4
— RFEF (@rfef) October 25, 2025



