Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پیکێ تیرێکی دیکە لە ریال مەدرید دەگرێت؛ لامین یامال راستییەکانی گوتووە

پیکێ بە تەواوی پاڵپشتی قسەکانی یامال دەکات

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکان لەسەر قسەکانی لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا بەردەوامن و ئەمجارە جێرارد پیکێ، ئەفسانەی بارسا پاڵپشتی لاوە ئیسپانییەکەی کرد.

یامال لە پۆدکاستی ئێبای بانۆس باسی چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشی کرد و لە بەشێکی قسەکانیدا ریال مەدریدی بە ‘دزینی’ یارییەکان تۆمەتبار کرد و روونیکردەوە، لەدوای دزییەکەش سکاڵا تۆمار دەکەن.

پیکێ لە لێدوانێکیدا بۆ پلاتفۆڕمی خیخانتێس پاڵپشتی یامالی کرد؛

رکابەری نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەردەوام هەبووە، بە ئێمەیان گوت، دزیتان لێکراوە و ئێمەش هەمان قسەمان دووبارەکردووەتەوە.

کاتێک بە ریال مەدرید دەدۆڕێیت، وات لێدەکەن بەردەوام لە بەرامبەریان هاندراو بیت.

یاریزانانی بارسێلۆنا گلەیی لە ‘گەمژەیی’ لێدوانەکانی یامال دەکەن و کارڤاخال سنوورێکی بۆ دادەنێت

پیکێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دووپاتی لە سەرکەوتوویی یامال لەم تەمەنە بچووکەدا کردەوە و دەڵێت؛

نازانم چی بەسەر یامال دێت، دەرفەتی گەورەی بۆ دەستپێکی ناوازە هەیە. بەڕاستی توانای لەڕادەبەدەری هەیە.

با یامال وەکو خۆی قبووڵ بکەین، بەدڵنیاییەوە ئەزموون وەردەگرێت، هیچ کەسێک لە تەمەنی 18 ساڵی و 38 ساڵی وەکویەک نییە.

یامال یاریزانێکی زۆر تایبەتە. لە ریال مەدرید رەخنە لە یامال دەگرن؟ لەمە تێدەگەم، ئەوان هیوا بەبوونی یاریزانێکی وەکو یامال دەخوازن.

نازانم تاوەکو کەی چێژ لەم یاریزانە وەردەگرین، بەڵام با کات بەفیڕۆ نەدەین. لە تۆپی پێی ئەم سەردەمە، گرنگ ئەوەیە ئاگاداری خۆت بیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button