Loading...
عێراقکوردستان

یاسین ئاراس: هیوادارم کێشە داراییەکان کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانانی نەورۆز نەبێت

ئاسۆ رۆستەم: دڵخۆشین لە بەردەم هاندەرانی خۆمان یاریی دەکەین

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری نەورۆز دەڵێت هیوادارم کێشەی دارایی یانەکە کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکان دروست نەکات بەرامبەر دهۆک.

شەممە ( 25ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30ـی شەو رووبەڕووی دهۆک دەبێتەوە، نەورۆز بە کێشەیەکی دارایی قوڵ تێپەڕ دەبێت و راهێنەری تیپەکەش هیوا خوازە کاریگەری لەسەر یاریزانان دروست نەکات.

یاسین ئاراس، راهێنەری نەورۆز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی رایگەیاند:

ئەنجامەکانمان لە رابردوو خراپ بوونە، دەستمان لە سەر هەڵەکان داناوە و دەستنیشانمان کردووە، کارمان کردووە تاوەکو بگەینە رێچکەیەکی راست، بەڵێ کێشەی داراییمان هەیە لە یانەکە و هیوادارم کاریگەری لەسەر یاریزانەکان نەبێت، چونکە بەرامبەر دهۆک بۆ سێ خاڵی یارییەکە یاریی دەکەین.

ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەر و ئەستێرەی یانەی نەورۆز دەربارەی ئامادەکارییان بۆ یاریی بەرامبەر دهۆک گووتی:

لە کاتی وەستانی خول کاری باشمان کردووە و دەمانەوێت لە نێو یاریگا پلانەکان بە تەواوی جێبەجێ بکەین، دڵخۆشین جارێکی دیکە لەبەردەم هاندەرانمان یاریی دەکەین، سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن و باوەڕی تەواومان بەخۆمان هەیە ئاست و ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین.

دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان، نەورۆز یەکەم یارییە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریگای خۆی دەیکات، نەورۆز لە چوار یاریی رابردوودا سەرکەوتنێک و سێ شکستی هەیە و بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 14دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button