Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریدەدەری فلیک رێچکەی بردنەوە و پلانی راگرتنی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ ئاشكرا دەکات

رێژەی بردنه‌وه‌ 50 به‌ 50 ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

مارکۆس سۆرگ، یاریدەدەری هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا، پێشبینیی یارییەکی قورسی دژی ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی و کۆنترۆڵکی یارییه‌كه‌.

مارکۆس سۆرگ، یاریدەدەری هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا لەبری فلیک  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و رایگه‌یاند،  فلیک گرنگترین ئەندامی تیمەکەیە.

مارکۆس سۆرگ پێشبینی یارییەکی زۆر قورس دەکات

سۆرگ جەختی لەوە کردەوە کە فلیک زۆر بە حەماسەتە و ورەی بەرز و ئاماده‌نه‌بوونی لەسەر کورسی یەدەگ بە شتێکی زۆر گرنگ دانا، چونکە یاریزانان متمانەیان پێیەتی.

گوتی،

 “هەمیشە هەست بە نەبوونی هانزی دەکەین کاتێک لێرە نییە، ئەو گرنگترین ئەندامی تیمەکەیە، هەموومان دەزانین چی پێویستە بیکەین.”


له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو

 “من زۆر شانازی دەکەم کە لەسەر کورسی یەدەگەوە سەرکردایەتیی تیمەکە دەکەم. یارییەکی زۆر قورس دەبێت. گرنگ دەبێت کە کۆنترۆڵی تۆپ بکەین و فشار لەسەر ڕکابەر دروست بکەین.”

زیاتر گوتی،

 “یارییەکەمان بە باشی شیکردۆتەوە، ئەگەر بدۆڕێیت، دەبێت فێر بیت. ئێستا چارەسەرمان هەیە. یاریزانەکان چیتر تۆپ لەدەست نادەن.”

جول کۆندێ و رافینیا

سۆرگ پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەوەی کێ دووانەی دڵی بەرگری پێکدەهێنێت، لە وەڵامدا گوتی،

“بە شێوەیەکی گشتی، باشترە بە هەمان پێکهاتەی سەرەکی یاری بکەیت، بەڵام ئێمە تووشی پێکانێکی زۆر بووین و گۆڕانکاریمان کردووە. ئەگەر ساڵانە 60 یاری بکەیت، ناکرێت هەمیشە بە هەمان یاریزانان یاری بکەیت.”

ئاماژەی بەوەشکرد کە جول کۆندێ “ئەمڕۆ بەیانی بە باشی ڕاهێنانی کردووە، و دەبێت چاوەڕێی کاردانەوەی بکەین دوای ڕاهێنانەکە،” گوتیشی،

 “هێشتا پێکهاتەی سەرەکیمان بۆ یاریی سبەی دیاری نەکردووە.”

هەروەها ڕایگەیاند کە ڕافینیا یاری ناکات

 “یاریزانی پێویستمان هەیە. هەوڵ دەدەین فیران بەشداری پێبکەین، بەڵام سبەی بڕیار دەدەین.”

یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی فلیك باسی پلانی تیپه‌كه‌ی كرد،

 “پێویستە کارەکانی خۆمان بە تەواوی بکەین، فشار دروست بکەین ئەگەر هەر شتێک بگۆڕین، پێکهاتە و شێوازی خۆمان لەدەست دەدەین، و ئەمەش سوودی نابێت.”

چی مارکۆس سۆرگ لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە نیگەران دەکات؟

سۆرگ پرسیاری هەستی خۆی لێکرا، لە وەڵامدا گوتی،

“قۆناخێکی گواستنەوەی باشمان تێپەڕاند، و ئەگەر بمانەوێت لە بێرنابیۆ ببەینەوە، دەبێت هەموومان پێکەوە بین، فشار دروست بکەین،  وەک یەک بلۆک یاری بکەین. ئەگەر وابکەین، هەلی بردنەوەمان دەبێت.”

“لە بێرنابیۆ، کەس نازانێت چی ڕوودەدات. هەست و سۆزێکی زۆر هەیە و ئێمە بۆ ئەوە ئامادەین.”

دەربارەی ئه‌وه‌ی چ شتێك نیگەرانی دەکات لە ڕیاڵ مەدرید، رایگه‌یاند،

 “گەورەترین گۆڕانکاری ئەوەیە کە ئەوان زۆر بە باشی فشار دروست دەکەن، بەتایبەت لە هێرشبردندا ڕێژەی بردنەوە لەم یارییانەدا 50به‌ 50 یە،” و گوتی، “ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات، دەیباتەوە، بابەتەکە سادەیە.”

مارکۆس سۆرگ دەربارەی لێدوانەکانی لامین یاماڵ چی گوت ؟

یاریدەدەری فلیک پرسیاری لێکرا دەربارەی لێدوانەکانی یاماڵ، لە وەڵامدا گوتی،

 “لامین یاریزانێکی دیارە و بۆ یاریی سبەی بە حەماسەت دەبێت، هیوادارین یارییەکی نایاب بكات.”


دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان یاماڵ و ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکاری چەپی ڕیاڵ مەدرید، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بێنفیکا توانیبووی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا رابگرێت،

 “لامین هەمیشە بە حەماسەتە، ئەگەر بیرم نەچووبێت، ئێمە لەو کاتەدا هەموو یارییەکانمان دژی بێنفیکا بردەوە.”

له‌ كۆتاییدا لەوەڵامی پرسیارێك دەربارەی “ڕەفتاری” ڤینیسیۆس جۆنیۆر، سۆرگ باسی ئه‌وه‌یكرد،

“هەمیشە باسی ڕکابەر دەکەین، ئێمە بەم شێوەیە کار دەکەین. یاریزانەکان ئامادە دەبن، بەتایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ.”

بابەتی زیاتر

Back to top button