Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ماوەی دوورکەوتنەوەی رافینیا ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

پێکانی رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی سەریهەڵداوەتەوە و نزیکەی مانگێکی دیکە لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامەی ئێل دێسمارکی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی رۆژی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ رافینیا کرا دەرکەوتووە پێکانەکەی سەریهەڵداوەتەوە و سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە لە یاریکردن دادەبڕێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هانزی فلیک زۆر نیگەرانە، بڕوای وایە هەڵەیەکی گەورەیان کردووە و نەدەبوو پەلە لە گەڕانەوەی رافینیا بکەن.

رافینیا لە کۆتایی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو، ماسوولکەی رانی راستی پێککرا و ئەوکاتە ستافی پزیشکی دوورکەوتنەوەی رافینیای بۆ ماوەی سێ هەفتە راگەیاند، بەڵام دوورکەوتنەوەی نزیکەی مانگێکی خایاندووە.

رافینیا سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی لە حەفت یاریدا کردووە، بەڵام بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکانی پاریس سانجێرمان و ئۆڵمپیاکۆسی لە چامپیۆنزلیگ نەکرد و لەسەر ئاستی لالیگاش لە یارییەکانی ریال سۆسیداد، سێڤییا و جیڕۆنا بێبەشبوو.

جیا لە رافینیا، بارسێلۆنا بەهۆی پێکان لە تواناکانی خوان گارسیا، تێر شتێگن، دانی ئۆلمۆ، گاڤی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بێبەشە، بەڵام هەریەکە لە ئاندرێس کریستێنسن و فرێنکی دی یۆنگ بۆ جەنگی کلاسیکۆ ئامادەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button