
یاریگا –
یانەی هەولێر بە ئاستێکی بێوێنە و بەبێ هیچ شکستێک لە پێشەنگی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراقه، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێریش پاداشتی گه‌وره‌ی یاریزانه‌كانی كردووه.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە بەدواداچوونێکی ورد زانیاری له‌سه‌ر پاداشتی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ تیپه‌كه ده‌ستكه‌وتووه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه هه‌بووه.
هەولێر لە پێشەنگه بەبێ شکست
پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکاریی پاداشتەکان، یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق له پێنج یاریی چوار بردنه‌وه یه‌ك یه‌كسانبوونی هه‌یه و له هیچ یارییه‌ك نه‌دۆراوه به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه.
هەروەها یانەکە لە قۆناخی یەکەمی جامی عێراقیش سەرکەوتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌یش تۆماركرد، کە کۆی یارییە فەرمییەکانی دەکاتە شه‌ش یاریی بێ شکست.
پاداشتی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریزانه‌كان
سیاسەتی سەفین یاسین، کە بە دروشمی “بردنەوە لە ئێوە، پاداشت لە من” بووەتە بزوێنەری سەرەکیی یانەکە، كه تاوه‌كو ئێستا 80،000 هه‌شتا هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی (هه‌شت ده‌فته‌ر) پاداشتی یاریزانی یانه‌كه‌ی كردووه.
شیکاریی وردی پاداشتەکان:
پاداشتی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كه‌وه بۆ یارییه‌كی دیكه جیاواز بووه؛
له یاریی به‌رامبه‌ر نەجەف كه هه‌ولێر 3-2 یارییه‌كه‌ی برده‌وه 10.000 ده هه‌زار دۆلار (یه‌ك ده‌فته‌ر) پاداشتی تیپه‌كه‌ی كرد.
له بەرامبەر میینا كه یارییه‌كه‌یان 1-3 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان برده‌وه 15.000 پازده هه‌زارد دۆلار (یه‌ك ده‌فته‌ر و نیو) پاداشتیان له‌سه‌رۆكی یانه وه‌رگرت.
له یاریی به‌رامبه‌ر گه‌رمه كه یارییه‌كه له دهۆك كرا و به یاریگای هه‌ولێر هه‌ژمار كرا، پاداشتی ئه‌م بردنه‌وه گرنگه بۆ یاریزانان 20.000 بیست هه‌زار دۆلار(دوو ده‌فته‌ر) بوو.
له یاریی به‌رامبه‌ر جه‌یش له جامی عێراق سه‌فین یاسین سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر 10.000 ده هه‌زار دۆلار(یه‌ك ده‌فته‌ر) وه‌ك پاداشتی بردنه‌وه به تیپه‌كه به‌خشی.
له دوایین یاریش له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو سه‌فین یاسین پاداشتێكی زیاتر له یارییه‌كانی دیكه‌ی یاریزانه‌كانی كرد كه 25.000 بیست و پێنج هه‌زار دۆلار(دوو ده‌فته‌ر و نیو ) پاداشت و خه‌ڵاتی بردنه‌وه‌یان بوو به‌رامبه‌ر شوڕته.
هه‌روه‌ها بەپێی زانیارییەکانی یاریگا ئه‌و پاداشته‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه له نێو یاریزانه‌كان به جیاواز دابه‌شكراوه به‌شێوه‌یه‌ك:
- یاریزانانی سەرەکی: ئەو یاریزانانەی کە 90 خولەکی تەواو یارییان کردووە، بە تێکڕا نزیکەی 800 دۆلاریان لە پاداشتەکان وەرگرتووە.
- یاریزانانی یەدەگ کە بەشدارییان کردووە: ئەو یاریزانانەی وەک یەدەگ هاتوونەتە ناو یاریگاوە، بەپێی ماوەی یاریکردنیان، نزیکەی 400 دۆلاریان بۆ هەر یارییەک وەرگرتووە.
- یاریزانانی یەدەگ کە بەشدارییان نەکردووە: تەنانەت ئەو یاریزانانەی لەسەر کورسی یەدەگیش بوون و بەشدارییان نەکردووە، بێبەش نەکراون و بۆ هەر یارییەک بڕی 200 بۆ 300 دۆلاریان وەرگرتووە.
ئەم ستراتیژییەی سەفین یاسین، ژینگەیەکی نموونەیی دروست کردووە کە هەموو یاریزانێک هەست دەکات بەشێکی گرنگی پڕۆژەکەیە، وایكردووه كه یاریزانه‌كان كه به‌روحیه‌تێكی به‌رز یاریی بكه‌ن.
سەفین یاسین کێیە؟
سەفین یاسین، لەدایکبووی ساڵی 1970ی گەڕەکی موفتی هەولێرە. هەڵگری دوو بڕوانامەیە لە زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر.
سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشی لە بەشی فیزیای کۆلیژی زانست هەیە.
سەفین یاسین، پارێزەر و وەبەرهێنەرێکی دیاری شارەکەیە، پێشتر هیچ بەرپرسیارێتییەکی وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی زانیاری کەسە نزیکەکان لە سەفین یاسین، پێشتر هیچ ئەزموونێکی کارگێڕی وەرزشیی نەبووە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا، بەردەوام سەردانی یانەکەی کردووە و پەیوەندی باشی لەگەڵ دەستەکانی کارگێڕی پێشوو هەبووە.
سەفین یاسین پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر هەبووە، چەندینجار پاس و پێداویستی بۆ هاندەران دابینکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر، پێشتر چەندینجار هاوکاری دارایی یانەکەی کردووە. سەرچاوەکە جەختیکردەوە، سەفین یاسین دووجار بلیتی فڕۆکەی بۆ سەرجەم ئەندامانی تۆپی پێی یانەکە کڕیوە، تاوەکو گەشتی شارەکانی دیکەی عێراق بکەن.
سەفین یاسین چەندین پڕۆژەی خێرخوازی لە هەولێر کردووە و خاوەنی هەندێک بزنسی تایبەتی خۆیەتی.



