Loading...
ئه‌مریکامۆندیالی 2026

رووداوێکی سەیر؛ ئەرجەنتین لە دۆزینەوەی رکابەرێک رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە

تیپەکەی سکالۆنی تەنیا یەک یاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەی بەرامبەر هیندستان کێشەیەکی زۆری بۆ دۆزینەوەی رکابەرێکی دیکە بۆ یاریی دۆستانە بۆ درووست بووە.

لە رووداوێکی سەیر و باوەڕپێنەکراودا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە پاڵەوانی جیهانە، لە کاتی بەڕێوەچوونی فیفا دێی لە مانگی نۆڤەمبەردا، دۆزینەوەی رکابەری بۆ یارییە دۆستانەکان بۆ قورس بووە.

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر هیند و نەگەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب، لیۆنێل سکالۆنی بڕیارێکی سەیریدا، ئەویش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پشووی مانگی نۆڤەمبەردا تەنیا یەک یاری دەکات و رۆژەکانی دیکە تەرخان دەکات بۆ کەمپێکی چڕ و پڕی مەشق و راهێنان لە ئیسپانیا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی 2026 و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەرجەنتین بۆ پاڵەوانەتییەکە، ستافی راهێنەرایەتی سەرنجیان لەسەر کوالیتی راهێنانەکان و هەماهەنگی تیپەکەیە. بەگویڕەی یاساکانی فیفا، هیچ هەڵبژاردەیەک ناتوانێت لە دوو کیشوەری جیاوازدا لە یەک فیفا دێی یاری بکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەرجەنتین تەنیا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئەنگۆلا دەکات و گەشتەکەی بۆ ئاسیای هەڵوەشاندەوە. یارییەکە لە 14ی مانگی داهاتوو لە شاری لواندا بەڕێوەدەچیت، سەرەتا یاریزانەکان لە ئیسپانیا جێگیر دەبن، دواتر بۆ یارییەکە گەشت دەکەن بۆ ئەفریقا و دەگەڕێنەوە ئەوروپا بۆ بەردەوامبوون لە مەشق و راهێنانەکانیان تاوەکوو 18ی مانگ، ئەمەش دوا کەمپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتی دەبێت لە ساڵی 2025.

لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەگەری یارییەک بەرامبەر مەغریبیش قسەی لەسەر کرابوو. مەغریب کە پاڵەوانی ئێستای ژێر 20 ساڵانی جیهانە و یەکێکە لە تیپە ئومێدبەخشەکانی کیشوەری ئەفریقا، بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ سکالۆنی. دەکرا یارییەکە لە یاریگای تازە دروستکراوی شازادە مەولەی عەبدوڵڵا لە شاری رەبەت بکرێت، هەمان ئەو یاریگایەی کە بەم دواییە میوانداری یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر نیجەریان کرد و توانای لەخۆگرتنی 70 هەزار هاندەری هەیە. بەڵام ئەم بژاردەیەش شکستی هێنا و بڕیاردا بڕیاریدا بە تەنیا یارییەک و چرترکردنی مەشقەکان کۆتایی بە خۆ ئامادەکردنی 2025 بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button