
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، متمانەیەکی زۆری بە بردنەوەی یاریی کلاسیکۆی سبەی یەکشەممە لە بەرامبەر ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەیە.
لاپۆرتا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ جەختیکردەوە؛
کلاسیکۆ گەورەترین یارییە، هەموو یاریزانێک دەیەوێت باشترین پێشکەش بکات و دەزانم تیمەکەمان زۆر خرۆشاوە.
بەڕەچاوکردنی ئەوەی کێ یەکەمجار گۆڵ دەکات، دەرفەتێکی گەورەمان لەپێشە و پێموایە یاریزانانی بارسا هۆکارێکی دڵخۆشیمان پێدەدەن.
هاوشێوەی وەرزی رابردوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەردەکەوین.
ئێمە یاریی بۆ پێشەنگایەتی دەکەین و ئەمەش پاڵنەرێکی گەورەیە. دوێنێ لەدوای مەشقەکان، ژەمی نیوەڕۆم لەگەڵ یاریزانان خوارد، زۆر خرۆشاون و سەرنجی تەواویان لەسەر یارییەکەیە.
یاریزانانی بارسێلۆنا گلەیی لە ‘گەمژەیی’ لێدوانەکانی یامال دەکەن و کارڤاخال سنوورێکی بۆ دادەنێت
بارسێلۆنا بەجیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید لەپلەی دووەمی لالیگا دێت، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی 9 گەڕی لالیگا.
لاپۆرتا باسی ئامادەنەبوونی هانزی فلیک، راهێنەری بارسای لەسەر کورسی یەدەکی تیمەکەی لە یارییەکەدا کرد و گوتی؛
فلیک دەزانێت ناتوانێت لە شوێنی خۆی ئامادەبێت، ئێستا زۆر قسە لەگەڵ مارکوس سۆرگ (یاریدەدەری) دەکات و هەردووکیان زۆر خرۆشاون.
🚨 𝗘𝘅𝗰𝗹𝘂𝘀𝗶𝘃𝗮 𝗠𝗗 | Hablamos con Joan Laporta antes de El Clásico “
🔵🔴 “Ganar en el Bernabéu es de las mejores sensaciones que se pueden tener en la vida”
👀 “Si eres culé es un escenario que te invita a estar excitado”
❌ “Nunca es un partido más”🎙️… pic.twitter.com/w9smJ5MnfL
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 24, 2025
بێرنابیۆ پاڵنەرە بۆ بارسێلۆنا
لاپۆرتا لەبارەی بیرۆکەی بردنەوە لە بێرنابیۆ زۆر بە گەشبینییەوە دەڵێت؛
یەکێکە لە جوانترین هەستەکانی ژیان، ئەگەر هاندەری بارسێلۆنا بیت، ئەوا بێرنابیۆ زیاتر دەتخرۆشێنێت و سەرنجی زیاتر لەسەر یارییەکە دروست دەکات.
بردنەوە لە بێرنابیۆ زۆر ناوازەیە، دەڵێن ئەمە تەنیا یارییەکی ئاساییە، بەڵام هەرگیز وانییە، بەڵکو یارییەکە ئاڕاستەکان دیارییدەکات.
ئەگەر سەربکەوین و پێموایە یاریزانانمان هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوە دەدەن، تاوەکو ببنە پێشەنگ. ئەوا ئاڕاستەکەمان بەرەو لووتکە دەچێت.
بینی بردنەوەکانی بارسێلۆنا، هەستێکە پێشتر چێژمان لێوەرگرتووە، جیا لەوەی دەستکەوتێکی وەرزشییە، بەڵام هەستەکە وەرزش بڕە، چونکە ئەمە رکابەرییەکی توند و زۆر سەرنجڕاکێشە.



