Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئینیێستا گلەیی لە یامال دەکات و پێدری بە گرنگترین وەسف دەکات

ئاندرێس هەندێک ئامۆژگاری هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێس ئینیێستا، ئەفسانەی بارسێلۆنا باسی لێدوانە پڕمشتومڕەکانی لامین یامالی کرد، کە ریال مەدرید بە دزینی یارییەکان تۆمەتباردەکات.

ئینیێستا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا بەر لە یاریی کلاسیکۆ سبەی یەکشەممە لە بێرنابیۆ دووپاتیکردەوە، یامال ‘بەهارات’ بۆ بابەتەکان زیاددەکات.

ئەگەر من لە یانەکە بوومایە، لەوانەیە عاقڵانەتر قسەم کردبایە.

هەریەکە لە ئێمە ژیانی تایبەتی خۆی هەیە، حەز بە ئامۆژگاری کردنی کەس ناکەم، ئەگەر بارسێلۆنا پێی وابێت شتێکی نائاسایی هەیە، ئەمە کێشەیەکی ناوخۆییە.

هەندێک لێدوان بۆ گڕتێبەردانی یارییەکە دەبێت، بەڵام ئەمانە بابەتی دەرەکین، ئەوەی گرنگە لە 90 خوولەکەکەدا دەکرێت، دەزانم ئەم لێدوانانە تەنیا بۆ زیادکردنی وروژاندنە لەسەر یارییەکە، سەرباری ئەمەش یارییەکی ناوازە دەبێت.

ئێمباپێ بۆ هاندەرانی ریال مەدرید: لە ئێل کلاسیکۆ تەنیا یەک بژاردەمان هەیە

پێدری باشترین جیاوازی دروستکەرە

کۆمێنتەکان لە هەموو شوێنێک دێن و دەچن، کلاسیکۆ لەسەرووی هەموو لێدوان، یاریزان، سەرۆک و راهێنەرێکە. ئەوەی گرنگە تۆپی پێیە، چونکە ئەمە شکۆدارترین یارییە.

ئینیێستای خاوەنی گۆڵی بردنەوەی مۆندیالی 2010 دووپاتیکردەوە، بارسێلۆنا بە دۆخێکی زۆر باش دەچێتە بێرنابیۆ؛

یاریی کلاسیکۆ بەردەوام جیاوازە، چونکە یارییەکی تایبەتە، جا گرنگ نییە یاریزانانی بارسا بە چ دۆخێک دەگەنە یاریگای یارییەکە.

پێدری پێدرییە، خۆی رێچکە بۆ خۆی دروستدەکات. پێدری زۆرترین توانای بۆ دروستکردنی جیاوازی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button