Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی لە بردنەوەی خەڵاتی گەورە بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە ناوازەکەی لەگەڵ ئینتەر مەیامی. شەوی رابردووش بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ و پری ئەسێستێک بردنەوەیەکی گەورەی 3-1ی بەسەر ناشفیڵدا تۆمارکرد. هاوکات خەڵاتێکی گەورەشی بردەوە.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە یانە ئەمریکیەکەوە لە ساڵی 2023، ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە رکابەرێکی بەهێزی گەنج و لاوەکانی خولی ئەو وڵاتە دەکات لە پیشاندانی تواناکانی بۆ گۆڵکردن و ئەسێست. تا سەرەنجام بەرەبەیانی رابردوو لەپێش یارییەکەیان بەرامبەر ناشفیڵ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی بۆ ساڵی 2025 لەلایەن دۆن گاربەری کۆمسیاری خولەکەوە پێدرا.

لیۆ لەو ساڵەدا لە 28 یارییدا توانی 29 گۆڵ تۆماربکات. ئەوەش خەڵاتی “گۆڵدن فووت”ی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

جیا لەوەش، هەر بەهۆی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی له MLS، یاریزانە تەمەن 39 ساڵیەکە پاڵێوراوێکی سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە، کە وەرزی رابردوو توانی ئەو خەڵاتە بباتەوە. بەوەش بۆ دووەمجار لەسەریەک ناوبراو دەکاتە خاوەنی خەڵاتێکی گەورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button