Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فیگۆ زیاتر مەیلی بەلای ریال مەدرید یان بارسێلۆنایە؟

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقی سعوودی باسی کۆمەڵێک بابەتی هەستیار دەکات

Yariga App

یاریگا –

لویس فیگۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقی سعوودی، باسی پەیوەندی لەگەڵ ریال مەدرید و بارسێلۆنا کرد.

فیگۆ یەکێکبوو لە دیارترین ئەستێرەکانی بارسێلۆنا، بەڵام لەپڕ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و هەمووانی شۆک کرد و لە دەستپێکی هەزارەی نوێ، بووە گرانترین یاریزانی ئەوکاتی مێژووی تۆپی پێ.

فیگۆ سەرکەوتنێکی گەورەی لەگەڵ هەردوو یانەکە بەدەستهێنا و لە وەڵامی دڵخوازترین یانەی لە نێوان هەردوو گەورەکەی ئیسپانیا، فیگۆ پەنای بۆ دیپلۆماسییەت برد؛

هەستم بە پەیوەندییەکی گەورە لەگەڵ هەردوو یانەکە کرد، هەوڵێکی زۆرم لەگەڵ هەردوو یانەکەدا، هەوڵمدا بە زووترین کات خۆم لەگەڵ راستییەکانی ژیان بگونجێنم.

لە هەر یانەیەک یاریم کردبێت، هەست بە شانازییەکی زۆر بە مێژووەکەم دەکەم.

فیگۆ لە تۆپی پێی مۆدێرن نیگەرانە

براوەی باڵۆن دۆر، باسی لە گۆڕینی رووخساری تۆپی پێی ئێستا کرد و دووپاتیکردەوە، ئێستا لایەنی رۆمانسی و داهێنەرانە زۆر لاوازبووە؛

ئێستا تۆپی پێ گۆڕاوە، بەهۆی زۆربوونی ئەرکی یاریزانان و پێشکەوتنی پلانی هونەری، ئێستا کەمتر یاریزانان داهێنان دەکەن، چونکە راهێنەران داوای هێشتنەوەی تۆپ بۆ زۆرترین کات لە یاریزانانیان دەکەن.

لە رابردوودا، یاریزانان زیاتر دەردەکەوتن و دەیانتوانی پلانی تیمی بەرامبەر تێکبدەن.

فیگۆ لەبارەی کاریگەری پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر ژیانی رۆژانەی یاریزانان دەڵێت؛

لەوانەیە سۆشیاڵ میدیا، یارمەتی دروستکردنی ئامرازێکی تایبەتت بدات، تاوەکو خۆت بەرەوپێش ببەیت، ئەمەش لە سەردەمی من نەبوو، تاوەکو هەندێک کێشە و بابەتی ئاڵۆز چارەسەر بکات.

ئەگەر پلاتفۆڕمەکان پیشەییانە بەکاربهێنیت، ئەوا شتێکی باشە، ئەگەر وەکو ئەلبوومێکی تایبەتی خۆشت بەکاریدەهێنیت، ئەوا هەر شتێکی باشە.

بەڵام بەردەوام لایەنی نەرێنیش لە بابەتەکەدا هەیە، ئەویش ناوزڕاندن و بوونی کەسانی خراپ، لەوانەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەکارهێنەران دروستبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button