Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V سەندرلاند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری سەندرلاند دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری سەندرلاند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لە كۆی هەشت یاریی چوار یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا سەندرلاند كە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ بە نایابی وەرزەكەی دەستپێكردووە و هاوشێوەی چێڵسی لە كۆی هەشت یاریی  چوار یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ كۆڵ پاڵمەر، مۆدریك، گۆستۆ، لیام دێلاپ، بادیاشیل، ئیسۆگۆ و كۆڵویڵ بەرامبەر سەندرلاند یاریی دەكات.

سەندرلاند بەبێ عومەر ئالدێرتێ، دیارا، موندڵ، فوهر، چیركن و ئالێسی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، چالۆبا، ئاچیمپۆنگ، كۆكۆرێیا

لاڤیا، كایسێدۆ

نیتۆ، ئینزۆ، گارناچۆ

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند

رۆیفس

هۆم، بالارد، موكیلی، مانداڤا

چاكا، سەدیقی

ئادینگرا، ریگ، لێ فی

ئیسیدۆر

بابەتی زیاتر

Back to top button