
یاریگا –
یاریی لوتکەی نێوان هەولێر و شوڕتە، کە بڕیار بوو ئەمشەو لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەبچێت، بەهۆی کۆمەڵێک ڕووداوی نەخوازراوەوە بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا.
یاریگا بهدواداچوونی كردووه كه نزیکەی نیو کاتژمێرە یارییەکە دواکەوتووە و هۆکاری سەرەکیی ئەم دواکەوتنە، کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی هەولێرە لە دەوری ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ڕاستەوخۆی یاری (SNG) و سیستەمی ڤار (VAR). ئەمەش وایکردووە کە تیمە تەکنیکییەکان نەتوانن کارەکانی خۆیان بەڕێوەببەن.
لەلایەکی دیکەوە، دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بووە کاتێک بەشێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر چوونەتە ئەو بەشەی یاریگا کە بۆ هاندەرانی یانەی میوان كه یانهی شوڕتەیه دیاری کرابوو، ئەمەش مەترسیی دروستبوونی پشێوی لێکەوتۆتەوە.
سەرەڕای ئەوەی یاریگا بەتەواوی پڕ بووە لە هاندەر، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران لە دەرەوەی یاریگا ماونەتەوە.
لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا، سەرپەرشتیاری یارییەکە بە فەرمی داوای کردووە کە هێزی پاسەوانی زیاتر بنێردرێتە یاریگا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە و دابینکردنی سەلامەتیی تیمەکان و ئامادەبووان، و تا چارەسەرکردنی کێشەکان یارییەکە دەست پێناکات.