Loading...
کوردستانگرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ ئه‌یمه‌ن ره‌عد باشترین یاریزانی گەڕی یه‌كه‌می خولی نایابی کوردستان بوو

لە یاریی بەرامبەر زاخۆ دوو گۆڵی بۆ رانیه‌ تۆماركرد

Yariga App

یاریگا –

ئەیمەن رەعد، هێرشبەری رانیە، بە باشترین یاریزانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، کە چەند ساڵێکە هەفتانە باشترینەکانی خولەکان دیاری دەکات، بۆ ئەم وەرزەش دەستیکردووە بە دیاریکردنی باشترینەکانی گەڕ لە خولی نایابی کوردستان،  لە یەکەم گەڕدا ئەیمەن رەعد وەک ئەستێرەی گەڕ دیاری کرا.
لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا، یانەی رانیە بووه‌ میوانی  یانەی زاخۆ  لە یارییەکەدا رانیە بە ئەنجامی 2-3 یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ و یه‌كه‌م سێ خاڵی له‌یه‌كه‌م گه‌ڕی وه‌رزی نوێ به‌ده‌ستهێنا ئەیمەن ڕەعد له‌ یارییه‌كه‌ دوو گۆڵی له‌ خوله‌كه‌كانی 34 و 41 تۆماركرد و ئاستێكی به‌رزی له‌ یارییه‌كه‌ پێشكه‌شكرد و  ئەستێرەی بێ ڕکابەری یارییەکە و کلیلی سەرکەوتنی یانەکەی بوو لەم هەفتەیەدا.
هێرشبەرە 29 ساڵانەکەی رانیە، پێشتر لە یانەی سناعە یاریی کردووە و وەرزی رابردوو پەیوەندیی بە یانەی رانیەوە کرد، له‌ وەرزی رابردوو له‌گه‌ڵ  یانه‌كه‌ی هەشت گۆڵ و ئەسیستێکی هه‌بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button