
یاریگا –
پێش دوو رۆژ لە كلاسیكۆی زەوی نەهامەتییەكانی بارسێلۆنا بەردەوامە و ئەستێرەیەكی دیكە بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی نەكردووە.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 18:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
🚨¡Raphinha no entrena a dos días del clásico!https://t.co/azv67lVNjm
— Diario SPORT (@sport) October 24, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، رافینیا هێرشبەری بەڕازیلی بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەكردووە.
رافینیا پێش دەستپێكردنی راهێنانەكان مەشق و راهێنانەكانی یانە كاتالۆنییەكەی جێهێشتووە.
بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان بارسێلۆنا بۆ یاریی كلاسیكۆ لە تواناكانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، رافینیا، گاڤی، تێر شتیگن، رافینیا، خوان گارسیا، دانی ئۆلمۆ و كۆندێ بێبەش دەبێت.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.



