
یاریگا –
تەنیا دوو رۆژ پێش كلاسیكۆی زەوی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 18:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
‼️ 𝐔́𝐋𝐓𝐈𝐌𝐀 𝐇𝐎𝐑𝐀 | Preocupación con Koundé: se pierde el segundo entrenamiento consecutivo
😮El francés tampoco ha acudido a entrenar esta mañana
❔Su presencia ante el Real Madrid queda pendiente de evolución
😮💨Quedan dos días para El Clásico… pic.twitter.com/XLdUoNgrEd
— Diario SPORT (@sport) October 24, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ژووڵ كۆندێ ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا پێش دوو رۆژ لە كلاسیكۆ بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەكردووە.
دووەم جارە لەسەر یەک كۆندێ بەشداری مەشق و راهێنانەكان ناكات و گومان لە بەشداریكردنی لە یاریی كلاسیكۆ دەكرێت.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.



