
یاریگا –
پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی بەرامبەر کەربەلا شکستی هێنا و گازی باکووریش جارێکی دیکە نەیبردەوە.
لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر کەربەلا شۆککرا و لە دواخولەک گۆڵی سەرکەوتنی لێ تۆمارکرا.
پێشمەرگە لە چوار یاریی رابردوودا سەرکەوتنێک و یەکسان بوونێک و دوو شکستی هەیە، خاوەنی چوار خاڵە و لە ریزبەندی 12ـەی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر رەمادی یاریی دەکات.
گازی باکوور تا ئێستا بێ سەرکەوتن خولی نایابی عێڕاق بەڕێ دەکات، نوێنەرەکەی کەرکووک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ نەفتی ناوەڕاست یەکسان بوو، لە چوار یاریی رابردوودا گازی باکوور سێ یەکسان بوون و شکستێکی هەیە، خاوەن سێ خاڵە و لە ریزبەندی 15ـەم دێت، گەڕی داهاتووش میوانداری مەسافی دەکات.
تا ئێستا یانەی بەحری لە چوار یارییدا 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق دێت، حدوود و کەربەلا بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن.