Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چوار ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ دەگەڕێنەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید سێ رۆژ بەر لە رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا، توانای چوار یاریزانی بۆ دەگەڕێتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووتەوە، هەر چوار یاریزان ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، دانی کارڤاخال، دین هاوسن و دانی سێبایۆس بەتەواوی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بۆ یارییکردن ئامادەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، هەر چوار ئەستێرەکانی ریال مەدرید دەتوانن یەکشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکەن، ئێستا بڕیاری کۆتایی لەدەستی ئاڵۆنسۆیە و سەرپشکە لەوەی یاریی بەو یاریزانانە بکات.

هاوکات ئێستا جگە لە ئانتۆنیۆ رودیگەر و دەیڤد ئالابا، سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی مێرێنگی بۆ کلاسیکۆ ئامادەن.

یەکشەممە 26ـی ئۆکتۆبەری 2025، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 10ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنای رکابەری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button