
یاریگا –
سێ رۆژ بەر لە یاریی کلاسیکۆ، ئەستێرەیەکی دیکەی بارسێلۆنا لە مەشقەکان بێبەش دەبێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فرێنکی دی یۆنگ بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، تەندروستی باش نییە و کەمپی مەشقەکانی یانەکەی جێهێشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، دی یۆنگ بەهۆی نەخۆشی نەیتوانیووە بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆ بکات و بەشداریکردنی لە کلاسیکۆ دەکەوێتە مەترسی.
🚨 ¡Alarma De Jong!
⚠️ Peligrar su presencia en el clásico
✍️ @Jordigil https://t.co/QKjVu2xuV7
— Diario SPORT (@sport) October 23, 2025
هاوکات رافینیا و فێران تۆرێس بەبێ کێشە بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆیان کردووە، سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، هانزی فلیک دەتوانێت بەشێوەی سەرەکی پشت بە فێران ببەستێت.
بەڵام یانە کاتالوونیەکە مەترسی لەسەر رافینیا دروست ناکات، رەنگە لە کلاسیکۆ لە گێمی دووەم بەشداریی بکات.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کریستینسن، بەرگریکاری بارسێلۆنا لە نەخۆشییەکەی چاکبووەتەوە بەڵام بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە.