Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

شتیگن بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی چارەنووسی لە بارسێلۆنا دەدات

چاوی لە مۆندیالی 2026ە

Yariga App

یاریگا –

ماڕک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی داهاتووی لە بارسێلۆنا دەدات.

تێر شتیگن دەیەوێت وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری لە مۆندیالی داهاتوو بکات، بەڵام یولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەرجێکی داناوە و ئەگەر سەرەکی نەبێت، ناتوانێت بەشدارییەکەی مسۆگەر بکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، چوونە دەرەوەی شتیگن لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، ئەگەرێکی کراوەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، لەوانەیە شتیگن بەخواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، تاوەکو دەرفەتی بەشداریکردنی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی لەگەڵ مانشافت لەدەست نەدات.

گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو یانانەی گرنگییان بە شتیگن داوە، ئاشکرا نەکراوە.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، مانگی داهاتوو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، شتیگن لەبارەی داهاتووەکەی گفتوگۆ لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەر و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button