
یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دەتوانێت بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رافینیا بەتەواوی بۆ یاریکردن ئامادەیە و دەتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات، بەڵام هانزی فلیک و بارسێلۆنا نایانەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەن و رەنگە لە کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەک بێت.
رافینیا دوێنێ چوارشەممە 22ـی ئۆکتۆبەری 2025 گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی و بەشداریی بەشێک لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی کرد.
هاوکات رافینیا بەشداریی تەواوی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە و لەڕووی توانای جەستەییەوە بەباشی خۆی بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەکات.