Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤان دایک باسی مامەڵەکردنی لیڤەرپوول لەگەڵ رەخنەکان دەکات

دەزانین چی دەکەین و پەلە مەکەن

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەرگریکاری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانان هەموو رەخنەکانیان پشتگوێ خستووە و سەرنجی تەواوییان لەسەر داهاتووە.

لیڤەرپوول چوار یاریی لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ دۆڕاند، ئەمەش کاردانەوە و رەخنەی توندی هاندەرانی لێکەوتەوە.

لیڤەرپوول لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ، 1-5 لە ئینتراخت فڕانکفورتی بردەوە. پیاوانی ئارنە سڵۆت، سنوورێکیان بۆ دۆڕانە یەک لە دوای یەکەکان دانا کە 10 ساڵە ئەم ریکۆردە خراپەی تۆمار نەکردووە.

هەریەکە لە هوگۆ ئێکیتیکێ، ڤیرجیڵ ڤان دایک، ئیبراهیما کۆناتێ، کۆدی خاکپۆ و دۆمێنیک سۆبۆسلای گۆڵەکانی لیڤەرپوولیان لە یارییەکە کرد.

ڤان دایک لە دوای یارییەکە قسەی بۆ کەناڵی TNT کرد؛

نازانم ئەم بردنەوەیە بە ماناەی گەڕانەوەیە بۆ ئێمە، بەڵام بردنەوەیەکی گرنگە و دەتوانین شتی لەسەر بونیادبنێین. دوای چوار دۆڕانە یەک لەدوای یەکەکە، هەستمان بە نیگەرانی کرد، پێموانییە لە ماوەی یارییکردنم لەم یانەیە، ئەم تۆمارە خراپە تۆمارکرابێت. بۆیە دەبوایە بەکۆمەڵ رووبەڕووی دۆخەکە ببینەوە و رەخنەکان پشتگوێ بخەین.

بەدوای هەموو ئەو بابەتە نەرێنیانە نەکەوتین، بەڵکو تەنیا ویستمان باشتربین و ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە.

ڤان دایک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی کێشەکانی هێڵی بەرگری لیڤەرپوولی کرد، بە شێوەیەک لە کۆی 13 یاریدا 18 گۆڵییان لێکراوە و تەنیا لە دوو یاریدا کلین شیتیان تۆمارکردووە.

هەوڵدەدەین تۆڕی گۆڵمان بپارێزین و خۆمان ماندووتر بکەین. دەکرێ لە تۆپی پێ گۆڵت لێ بکرێت، بەداخەوە ئەمشەویش ئەمە روویدا، بەڵام گرنگ کاردانەوەی ئێمە و بردنەوەی یارییەکە بوو.

هەموو رۆژێک هەوڵدەدەین لە دوێنێ باشتربین، لەوانەیە ئەم قسەیەکی زۆر گوتراو بێت، بەڵام ئەمە تاکە بابەتە کە دەبێ بەردەوام بیری لێبکەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button