زانیاریی نوێ لەسەر ئەستێرە پێکراوەکەی لیڤەرپوول

یاریگا –
لیڤەرپوول ئەمشەو لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناخی 32 بە بردنەوەیەکی گەورە 5-1 لە ئێنتراخت فڕانکفۆرت هاندەرانی ئاشتکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 4 یارییان لەسەریەک دۆڕاندبوو.
بەڵام لەو یارییەدا جارێکیتر جێرێمی فریمپۆنگ تووشی پێکان هاتەوە و گۆڕانکاریی ناچاریی پێکرا. کە ئەوەش دوای ماوەیەک هات لە دابڕانی هەر بەهۆی پێکانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، پێکانی ئەستێرە هۆڵەندیەکە لە ماسوولکەکانیدایە. لەلایەن تیمی پزیشکی رێدزەوە هەڵسەنگان بۆ ئاستی پێکانەک دەکرێت.
هێشتا دیاری نییە ناوبراو ماوەی چەنێک دیسان دووردەکەوێتەوە، بەوپێیەی پێکانەکە هەر لە گێمی یەکەمدا بوو، بەو هۆیەوە لە خولەکی 19 گۆڕانکاریی ناچاریی کرا.
🚨⚠️ Jeremie Frimpong has suffered muscle injury and will be assessed by Liverpool staff after the game. pic.twitter.com/qxd7Uwn8PL
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 22, 2025
بەڵام دوای یارییەکە ئارنە سڵۆت رایگەیاند کە فریمپۆنگ بەهۆی ئەم پێکانە تازەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.
🚨⚠️ Arne Slot: “I expect Frimpong to be out for a few weeks with this new injury”. pic.twitter.com/pysSOj1a9q
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 22, 2025