
یاریگا –
حەکیم زیاش بۆ یەکەمین جار له کاروانی وەرزشیدا دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی.
زیاش ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێکردووه. دیارترین ئەو یانانەش یاریی بۆ کردوون ئایاکس، چێڵسی و گاڵاتاسەرای. دواتر چووە خولی قەتەری و ماوەیەکی کەمی ئەمساڵ لەو وڵاتەبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەستێرە مەغریبیەکەی لەگەڵ یانەی ویداد کازابلانکای گەیشتووەتە رێککەوتن. ئەوەش دوای ماوەیەک لە بێ یانەیی لە بازاڕەکەدا کە چەندین یانەی جیاواز لێی چوونەپێشەوە.
🚨🇲🇦 Hakim Ziyech to Wydad Casablanca, here we go! Moroccan star, back home as deal has been agreed today.
Ziyech was available as free agent and after many approaches, he’s ready for new chapter at Wydad. pic.twitter.com/bfFuriW6w1
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 22, 2025