ریزبەندیی: 10 خێراترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ تا ئێستا

یاریزانێکی چاوەڕواننەکراو خێراترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
هەرچەندە هێشتا خولەکە لە سەرەتادایە بەڵام لە ریزبەندی خێراترین یاریزانەکان دا هیچ کامێک لە ئەستێرە دیارەکانی ساڵانی پێشوو نابینرێن جگە لە ئۆبامیانگ.
هاوینی ئەمساڵ لویس ئۆپێندا، لایپزیگی بە خواستن بەجێهێشت و پەیوەندی بە یوڤێنتۆسەوە کرد. ناوبراو گەیشت بە خێرایی 36.2کم/کاتژمێر لە گەڕی دووهەم دا و ئەوەش زۆرترین خێرایی تۆمارکراوە لەم ساڵدا.
لەدوای ئەو، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پیێر ئێمێریک ئاوبامیانگ دێت. سەرەڕای ئەوەی ناسراوە بە خێراییەکەی بەڵام تەمەنی گەیشتووەتە 36 ساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی 35.8/کاتژمێرێک ی تۆمارکرد.
لە پلەی سێهەم، جێرێمی فریمپۆنگ ی یاریزانی باڵی لیڤەرپوول دێت بە 35.6کم/کاتژمێر. بەوەش هەرسێ خێراترین یاریزانی ئەم وەرزە ئەوانەن کە پەیوەندییان بە یانەیەکی تازەوە کردەوە لە هاوینی ئەمساڵ.
تەواوی ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:
- لویس ئۆپێندا – یوڤێنتۆس – 36.2کم/کاتژمێر
- پیێر ئێمێریک ئاوبامیانگ – مارسیلیا – 35. کم/کاتژمێر
- جێرێمی فریمپۆنگ – لیڤەرپوول 35.6 کم/کاتژمێر
- کەریم ئەدیەمی – دۆرتموند – 35.4 کم/کاتژمێر
- راول بێلانۆڤا – ئەتەلەنتا – 35کم/کاتژمێر
- برادلی بارکۆلا – پاریس – کم/کاتژمێر
- پێدرۆ نێتۆ – چێڵسی -34.9 کم/کاتژمێر
- جێد سپێنس – تۆتنهام – 34.5 کم/کاتژمێر
- نونۆ مێندێز – پاریس – 34.4 کم/کاتژمێر
- تیمۆسی ویا و مەیسن گرینوود – مارسیلیا ، لۆید کێڵی – یوڤێێنتۆس – محەمەد سەڵاح – لیڤەرپوول- 34.3 کم/کاتژمێر