Loading...
عێراقگرنگترین

ئێستا؛ بڕیارێکی گەورە لە بەرژەوەندی یانەی سلێمانی درا

موژدەیەک بۆ هاندەرانی یانەکەی هەڵمەت و قوربانی

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا، یانەی سلێمانی بەشداری لە خولی پلەدووی ئەم وەرزەی عێراق بکات.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی لێژنەی پێشبڕکێکان و مافە شایستەییەکانی یانەی دایک و کشانەوەی یانەیەکی بەشدار لە خولی پلەدوو، بڕیاری سەرخستنی یانەی سلێمانی بۆ خولی پلەدوو دراوە.

یانەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە، دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکرێت.


سلێمانی بەشداری لە وەرزی رابردووی خولی پلەسێی عێراق کرد و توانی بگاتە یاریی پلەی ئۆفی گەیشتن بە خولی پلەدوو.

لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەڕووی یانەی ئەکەد بووەوە و 1-0 شکستیهێنا و نەیتوانی بگاتە خولی پلەدووی ئەم وەرزەی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button